ناتانیاهۆ: به‌پێی مه‌رجه‌كانی ئیسرائیل كۆتایی به جه‌نگی غه‌ززه دەهێنین

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێنمایی بۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌ماس و كۆتاییهێنان به جه‌نگی غه‌ززه ده‌ركردووه.
پێنجشه‌ممه، 21ـی ئابی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ڕێنمایی بۆ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و كۆتاییهێنان به جه‌نگی غه‌ززه به‌پێی مه‌رجه‌كانی ئیسرائیل و ئازادكردنی بارمته‌كان ده‌ركردووه.
بنیامین ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، شكستپێهێنانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان، دوو پرسی هاوته‌ریبن و هه‌ر ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه به‌دیبێن.
ناتانیاهۆ هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندبوو، حكوومه‌ته‌كه‌ی له كۆنترۆڵكردن و داگیركردنی غه‌ززه پێداگیره ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌ماس له چركه‌ساته‌كانی كۆتاییشدا به ئاگربه‌ست ڕازی بێت. گوتیشی، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان له غه‌ززه له كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه.
چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، ئیفی دیفرین، گوته‌بێژی فه‌رمی سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌مین قۆناغه‌كانی داگیركردنی غه‌ززه له لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
ئیفی دیفرین گوتبووی، له ڕۆژانی داهاتوودا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چڕ ده‌كه‌نه‌وه و به‌پێی ڕێنماییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیشیان زه‌مینه‌سازیی ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م بارمته‌كان بگه‌ڕێننه‌وه.
هاوكات ییسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل پلانی داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه‌ی په‌سند كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 60 هه‌زار سه‌ربازیی یه‌ده‌گی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه بانگهێشتی ڕیزه‌كانی سوپا كردووه.