وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رێكاره‌كانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن راگه‌یاند
ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و جۆری سیسته‌می خوێندنیشی ئاشكرا كرد

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاره‌كانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن "2020-2021" له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و جۆری ئه‌و سیسته‌مه‌شی راگه‌یاند، كه بۆ خویندنی ساڵی نوێ له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، خوێندنی ئه‌مساڵ له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم به سیسته‌می ئاوێته ده‌بێت، واتا به‌شێك له وانه‌كان له‌ناو كه‌مپه‌س ده‌خوێندرێن و به‌شێكی دیكه‌ش به شێوازی ئۆنلاین ده‌بێت.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، پێویسته له‌كاتی خوێندنی ئه‌و وانانه‌ی له‌ناو كه‌مپه‌س ده‌خوێندرێن، مامۆستا و قوتابیان پابه‌ندی رێكاره ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن.
بۆ زانیاری زیاتر كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
https://drive.google.com/file/d/1fSbDzcKemHUho9cLxcktSP6ysnFlwMVO/view