پۆلیس و دادگای سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و گوته‌بێژی دادگای سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لاهور شێخ جه‌نگی به پێی مادده‌ی 56 له یاسای سزاكانی عێراق ژماره 111ـی ساڵی 1969ـی هه‌مواركراو، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه؛ هاوكات ئاماده‌كارییان كردووه، فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌ینی، 22ـی ئابی 2025، میدیای نزیك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر زاری عه‌مید ئارام محه‌ممه‌د ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گوتی، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و به پێی مادده‌ی 56 له یاسای سزاكانی عێراق ژماره 111ـی ساڵی 1969ـی هه‌مواركراو، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ لاهور جه‌نگی و "چه‌ند تۆمه‌تبارێكی دیكه"، ده‌رچووه.
عه‌مید ئارام محه‌ممه‌د ساڵح گوتووشیه‌تی، دوای ده‌رچوونی، فه‌رمانه‌كه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌ندامانی به‌رزه‌فتی دادوه‌ریی دابه‌ش كراوه.
عه‌مید ئارام محه‌ممه‌د ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، فه‌رمانه‌كه پابه‌ندبوونی تێدایه و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ناویان تێدا هاتووه، ده‌ستگیر بكرێن. گوتیشی، وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ئاماده‌كارییان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها دادوه‌ر سه‌ڵاح حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی دادگای سلێمانی كه هاوكات گوته‌بێژی دادگاكه‌شه به هه‌مان شێوه به میدیای نزیك له یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و "چه‌ند تۆمه‌تباریكی دیكه" له لایه‌ن دادگای ئاسایشی سلێمانی ده‌رچووه، بڕیاره‌كه‌ش به پێی مادده‌ی 56 له یاسای سزاكانی عێراق ژماره 111ـی ساڵی 1969ـی هه‌مواركراو بووه.
جێگری سه‌رۆكی دادگای سلێمانی گوتیشی، مادده‌ی 56 باس له بوونی ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگیی تاوانكاریی و هه‌ر كارێكی دیكه ده‌كات كه زیان به ئاسایش و ئارامی بگه‌یه‌نێت.