كوردستان24 زانیاری له‌باره‌ی رێكاری نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو
وه‌زیری ته‌ندروستیش دڵنیایی ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
بەشێك لە پارێزگاکانى هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگریكردن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنا، داوای راگه‌یاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ دەکەن، بەشێکی دیكه‌ش ناتوانن نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا وەربگرن. وەزیری تەندروستیش دەڵێت: بارودۆخی ھەرێمی کوردستان لەژێر کۆنترۆڵدایە و تا ئێستا رێژەی چاكبوونه‌وه لە رێژەی تووشبوون زیاتره.
له‌كاتێكیشدا بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ ئەگەرێکی کراوەیە لە بەردەم ژووری ئۆپەراسيۆنی پارێزگاکان، ئەگەر بارودۆخی تەندروستی به‌ره‌و مەترسی زياتر بڕوات، ھەموو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانی ھەرێمی كوردستان راسپێردراون، بەپێی مەترسی ڤایرۆسەکە لە چوارچێوەی پارێزگاکانیاندا بەرپرسیارێتی راگەیاندنی ھەر بڕیارێکیان ھەیە، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئێمە ئێستا چاومان لە جێبەجێ کردنی رێکارەکانە لە دامودەزگا و شوێنەکانی دیكه، تا بزانین مەترسی ڤایرۆسەکە لە چ قۆناغێکدایە، دواتر ئەگەر پێویستی کرد بڕیار لە چۆنیه‌تی توندکردنەوەی رێکارەکان دەدرێت.
هاوكات ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ھەولێر پێی وایە, لە پارێزگای ھەولێر رەوشەکە لە ژێر دەسەڵاتی تیمە تەندروستییەکانە و ھەرکاتێك زانرا مەترسیەکە جددییە، ئه‌وكات گۆڕانکاری لە رێکارەکان دەکەن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ی هێمن قادر، جێگری پارێزگاری ھەولێر دەڵێت: بەپێی بارودۆخە تەندروستییەکە بڕیار دەدرێت، بۆ ئەمەش بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ھەولێر راسپێردراوه لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر رەوشەکە بکەن.
H.B