هاوپەیمانی فەتح: بەکارهێنانی چەکی قورس لەناو شاردا پێشهاتێکی ترسناکە

سەرکردەیەک لە  هاوپەیمانی فەتح کەهادی عامری سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندووە: بەکارهێنانی چەکی قورس لەناو شاردا پێشهاتێکی ترسناکە و پێویستە حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی سلێمانی بکات.

عودەی عەبدولهادی سەرکردە لە  هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند:  پێویستە حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی سلێمانی بکات، بە لەبەرچاوگرتنی سرووشت و هۆکاری پێکدادانەکان ،هەروەها گیانلەدەستدان و برینداربوونی 20 کەسی دیکە کە وەڵامدەرەوەی رووداوەکە بێت.

 عودەی عەبدولهادی ئاماژەی بەوەکردووە، سلێمانی لە ساڵانی ڕابردوودا. تاڕادەیەک سەقامگیر بووە، بەڵام بەکارهێنانی چەکی قورس لەناو شاردا پێشهاتێکی ترسناکەو مایەی هەڵوەستە لەسەر کردنە.

ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی فەتح داوا دەکات، حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوەیەکی جدی لەبارەی پاڵنەرە شاراوەکانی ئەو گرژییانە بکات و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە بکات.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، هێزێکی زۆری یەکێتی، لە شوێنی نیشتەجێبوونی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کۆبوونەوە، هێزەکە داوای خۆڕادەستکردنی لاهور شێخ جەنگیان کرد، لە خۆڕادەست نەکردنیدا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی هەردوولا ڕووی دا، دوای کوژرانی سێ ئەندامی هێزەکانی یەکێتی و برینداربوونی 19 کەسی دیکە، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستگیر کران.