دوو كەس بە تۆمەتی سوتاندنی شاخی گۆیژە دەستگیر كران
پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 – سلێمانی
ھێزەكانی پۆلیس دوو كەسیان بە تۆمەتی سوتاندنی شاخی گۆیژە دەستگیر كرد و تۆمەتبارەكان لەبەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی 3/9/2020 به‌شێك له‌دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه سوتا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی، پاش به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد‌و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا رۆژی یەكشەممە 2020/10/3 دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی سوتاندنی دره‌خته‌كانی شاخی گۆیژه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر بكرێن".
ئاماژە بەوەشكراوە: "هه‌ردوو تۆمه‌تبار (د، ح، ع) له‌دایكبووی 1993 و (ه، ع، ا) له‌دایكبووی 1990، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیاناوه به‌تاوانه‌كه‌یانداو له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (10/ژینگه) راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".