فەرەنسا بۆ ئیتاڵیا: پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بپارێزە

پاریس بەهۆی لێدوانێکی جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، دژی سەرۆکی وڵاتەکەی بانگهێشتی باڵیۆزی ئیتاڵیا دەکات.
پێشووتر ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک فەرەنسا، لەلێدوانێکدا ئامادەیی سەربازانی وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەورووپای ڕاگەیاندبوو بۆ هاوکارییکردنی ئۆکرانیا.
لەوبارەوە ماتیۆ سالڤینی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە بارەی ناردنی سەربازانی ئیتاڵیا بۆ ئۆکرانیا گوتی، "با ماکرۆن کڵاو و چەکی بیرنەچێت کاتێک دەچێتە ئەوێ".
میدیا فەرەنسییەکان لەسەر زاری دیپلۆماتێکی فەرەنسی ڕایانگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ئیمانوێلا دالیساندرۆ باڵیۆزی ئیتاڵیای لە پاریس، بانگهێشت کرد و نیگەرانی خۆیان لەو لێدوانانەی سالڤینی دەربڕی و داواشیان کرد کە ئیتاڵیا پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات بپارێزێت و ئەم جۆرە لێدوانانە دووبارە نەکەنەوە، چونکە متمانەی نێوان هەردوو وڵات تێکدەدات.
ئاماژەی بەوەش داوە، ئیتالیا و فەرەنسا هەماهەنگی و لێکگەیشتنی زۆریان هەبووە بە تایبەتی لە بابەتی هاوکاریکردنی ئۆکرانیادا و هیوادارن ئەوە بەردەوام بێت.