سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق دەكات
سهرۆك بارزانی پرسی ناوچهكانی ماددهی 140 لهگهڵ سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی و سوپاسالاری عێراق تاوتوێ دهكات

K24- ههولێر:
رۆژی یەكشەممە 4ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یاروڵڵا سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی هەنووكەیی و هەڕەشە ئەمنییەكانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی هەماهەنگیی ئەمنی و كاری هاوبەشی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
لە بەشێكی دیكهی ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ناوچەكانی ماددەی 140ــی دەستووری عێراق كرایەوە.
لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق دووپات كردەوە و راشیگەیاند، سەقامگیریی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخە.
H.B
