له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌سایه‌تییه‌كی بازرگانی ئێزدی تیرۆر كرا
له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تیرۆر كراوه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری ناحیه‌ی "ئه‌لقووش"، رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه‌سایه‌تی و بازرگانی ناوداری ئێزدی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، "به‌شیر كوریا" تیرۆر كرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، تاوانلێكراو، "به‌شیر كوریا" دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پرسه‌ی "بابا شێخ"ی ئێزدییان له "شێخان" له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا بووه و له نزیك گوندی "بیبان"ـی سه‌ر به ناحیه‌ی "ئه‌لقووش" له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه و تیرۆر كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی داوه، كه دوو كه‌سی دیكه سه‌رنشینی ئه‌و ئۆتۆمبێله بوون، كه "به‌شیر كوریا" لێیخوڕیوه، به‌ڵام ئه‌وان هیچ زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه و چه‌كداره‌كانیش له شوێنی رووداوه‌كه رایانكردووه.
"به‌شیر كوریا" به كه‌سایه‌تییه‌كی چاكه‌خواز و یارمه‌تیده‌ری هه‌ژاران و ئه‌و منداڵانه‌ی باوك و دایكیان له‌ده‌ستداوه له سنووری شێخان و شنگال ده‌ناسرا.
تا ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ی ئه‌و "تاوان"ـه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
"خه‌رتۆ حاجی ئیسماعیل" ناسراو به"بابا شێخ"، رێبه‌ری ئاینیی ئێزدییه‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له ته‌مه‌نی (87 ساڵ)ـی‌دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد و رۆژی هه‌ینی (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، ته‌رمه‌كه‌ی به رێوڕه‌سمێك له گوندی "بۆزا" به‌خاكسپێردرا.




وه‌رگێڕانی: ئ.ر