نێچیرڤان بارزانی و جۆنى ئێرنست: داعش هێشتا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جۆنى ئێرنست، ئه‌ندامى كۆميته‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا دووپاتی ئەوە دەکەنەوە، ڕێكخراوى تيرۆرستيى داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه بۆ ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و سووريا.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 24ـی ئابی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له سيناتۆرى كۆماريى ئه‌مه‌ريكى خاتوو جۆنى ئێرنست، ئه‌ندامى كۆميته‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ههڕەشه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران.
ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا و عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جووڵه و ههڕەشهكانى ڕێكخراوى تيرۆرستيى داعش كه هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه بۆ ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و سووريا.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و يارمه‌تى و هاوكارييانه‌ى کە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان ده‌كات.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ئێرنست جه‌ختى له پابه‌ندى و به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردەوه، هه‌روه‌ها ئارامى و سهقامگيريى ناوخۆ و تهبايى و يه‌كڕيزيى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به پێويست و گرنگ، له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.