له‌ماوه‌ی مانگێكدا 51 شوێن به‌هۆی كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو له هه‌ولێر سزادراون
چاودێری بازرگانی هەولێر: ده‌ست به‌سه‌ر 29 تەن کاڵای ماوە بەسەرچوودا گیراوه و سه‌رپێچیكارانیش سزا دراون

K24- هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگێكدا توانیویانه 51 شوین سزا بده‌ن، 29 ته‌ن كاڵای ماوه به‌سه‌رچووش له‌ناوببه‌ن و ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچیكاریش سزا بده‌ن.
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر تایبه‌ت به كوردستان24ی ئاشكرای كرد، لە ماوەی یەك مانگدا لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانی هەولێر سەردانی 363 شوينيان کردووە.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌و ماوه‌یه‌دا بەهۆی کالای ماوە بەسەرچوو و زیاد کردنی نرخی کالاکان و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی چاودێری بازرگانی، 51 شوێن سزادراون.
گوتیشی، 29 تەن کاڵای ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوه و زیاتر لە 8 ملیۆن دینار سزای دارای سەرپێچی کاران دراوه.
H.B