هەولێر.. دوو کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر شوێنی کاری هاووڵاتییان دەستگیر کران

ئاسایشی هەولێر، دوو کەسی بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر شوێنی کاری هاووڵاتییان و بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت، دەستگیر کرد.

یەکشەممە 24ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوو تۆمەتبارمان دەستگیر کرد، کە هەر یەکەیان تاوانی جیاوازیان لەنێو شاری هەولێر ئەنجامدابوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە دا، تۆمەتبار بە ناوی (أ،د،س) بە بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت، هەڵیکوتاوەتە سەر دوکانێکی ئاڵگوڕی دراو و هەڕەشەی لە خاوەنی دوکانەکە کردووە، هەروەها  بڕێک پارەی بردووە و هەڵاتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، باسی لەوەش کرد، تۆمەتبارەکەی دیکە بە ناوی (ف،ک،ق)، بە هەمان شێوە بە بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت هەڵیکوتاوەتە سەر فرۆشتگایەکی مەی و لە ژێر فشار و هەڕەشەکردندا بڕێک کەلوپەل و خواردنەوەی کحولی بردووە.

 
Fly Erbil Advertisment