ژمارەی کاندیدە دوور خراوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 620 کەسی تێپەڕاند

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 620 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دوور خراونەتەوە.
غەلای لە ڕاگەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەیداوە، لە کۆی 7440 کاندید، تاوەکوو ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئابی 2025، بەهۆکاری یاسایی جیاواز، 627 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوور خراونەتەوە، لە نێویاندا 290 کاندید بە بڕیاری دەستەی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری دوور خراونەتەوە.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاوی کردووەتەوە، کاندیدە دوور خراوەکان بەمشێوەیە دابەش بوون:
کۆی کاندیدەکانی ئێستا | ژمارەی کاندیدە دوور خراوەکان | لایەنەکان |
2025/8/24 | ||
290 | لێپرسینەوە و دادپەروەری | |
106 | تاوانکاری | |
4 | ساختەکاری | |
15 | ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی | |
34 | کەموکوڕی بڕوانامەی خوێندن | |
10 | پێکهاتەی مەسیحی | |
163 | داواکاری گۆڕینی لیست | |
5 | بڕیاری دیکە | |
7440 | 627 | کۆی گشتی |
بە گوێرەی ئەو وادەیەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری کردووە، 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، کە 31 هاوپەیمانێتی، 38 پارتی سیاسی و 79 کاندیدی سەربەخۆ کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.