ئەمەریکا و میسر بەبەشداری 43 وڵات گەورەترین مانۆڕی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن

سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەشداریی لە مانۆڕی "نەجم ساتع 2025" هاوشانی سوپای میسر دەکات، کە بڕیارە مانۆڕەکە لە بنکەی سەربازی محەمەد نەجیب لە ڕۆژئاوای میسر لە 28ـی ئاب تا 10ـی ئەیلوولی 2025 بەڕێوەبچێت.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا 'سێنتکۆم' لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' نووسیویەتی: ئەو مانۆڕانە درێژکراوەی پەیوەندییە ئەمنییە ستراتیژییەکانی نێوان قاهیرە و واشنتنە، جەختیشی کردەوە میسر هاوبەشێکی مێژووییە و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرزکردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە.
ئەمەش دوای ئەوە هات، سوپای میسر، ڕۆژی شەممە، دەستپێکردنی 19مین مانۆڕی 'نەجم ساتع' واتە 'ئەستێرەی درەوشاوە'ی ڕاگەیاند، کە بە گەورەترین مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.
غەریب عەبدولحافز، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی میسر ڕوونیکردەوە، مەشقی هاوبەشی میسری-ئەمەریکی بە بەشداری 43 وڵات بەڕێوەدەچێت، لەنێویاندا 13 وڵاتی بەشداربوو کە زیاتر لە حەوت هەزار و 900 سەربازیان هەیە، هاوکات 30 وڵاتیش وەک چاودێر ئامادەن.
ستشارك القوات العسكرية الأمريكية مع القوات المسلحة المصرية، إلى جانب دول أخرى مشاركة، في #مناورات_النجم_الساطع2025 في قاعدة محمد نجيب العسكرية في مصر، خلال الفترة من 28 أغسطس/اب إلى 10 سبتمبر/ أيلول 2025.
— U.S. Central Command (@CENTCOMArabic) August 24, 2025
تمثل مناورات النجم الساطع 2025 إمتداداً للعلاقة الأمنية الاستراتيجية بين… https://t.co/wMtAGyrQze