نێچيرڤان بارزانى داوای قەرەبوو لە حکوومەتی عێراق دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی له يادى (37) ساڵه‌ى ئه‌نفالى باديناندا بڵاوکردووەتەوە و تێیدا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، قه‌ره‌بووی قوربانييانى ئه‌نفالى بادينان و هه‌موو قوربانییانی تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق بکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئابی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له يادى (37) ساڵه‌ى ئه‌نفالى باديناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، له يادى (37) ساڵه‌ى ئه‌نفالى باديناندا، به ڕێزه‌وه هه‌موو شههيدانى بادينان و كوردستان به‌گشتى به‌بير ده‌هێنينه‌وه.
گوتەیەتی: له‌م ياده‌دا كه ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك ڕووفاتى شههيدانى ئه‌و تاوانكارييه له ده‌ڤه‌رى به‌رى گاره، دواى ڕێكاره ياسايى و پزيشكييه‌كان له ڕێوڕەسمێكدا به خاك ده‌سپێردرێن، ستهملێكراويى گه‌لێك نيشان ده‌ده‌ن.
نێچیرڤان بارزانی لەپەیامەکەدا دەڵێت: ئه‌نفالى بادينان تاوانێكى ديكه‌ى زنجيره تاوانه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌وساى عێراق بوو ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كه لە 25ى ئاب تا 6ى ئهيلوولى 1988 له دوا قۆناغى ئه‌نفالدا، خه‌ڵكى سڤيل و خاك و هه‌وا و ژينگه و سروشتى بادينانى گرته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوایەک لە حکوومەتی عێراق دەکات و گوتویەتی: له‌م ياده‌دا داواكاريمان له حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق دووپات دهكهينهوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانييانى ئه‌نفالى بادينان و هه‌موو قوربانییانی تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق. ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى ناساندووه، بۆيه مافى قوربانييانه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سەرنجی بۆ مێژووی عێراق ڕاکێشاوە و دەڵێت: ڕابردووى تاڵى عێراق، جگه له ماڵوێرانى هيچى تر‌ى بۆ عێراق و عێراقييه‌كان نه‌هێنا، ئه‌نفال و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى له ڕابردوودا به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردستان كراون، ده‌بێ ببنه وانه و پهنديان لێ وه‌ربگيرێت و ببنه هۆى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانيهوه.
سەرۆکی هەرێمی دەڵێت: له‌م ياده‌دا جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتیيانه و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دهكهينهوه، تا پێكه‌وه ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بنيات بنێين.