دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگای میسان هۆشداری له ململانێ عه‌شایه‌رییه‌كان ده‌دات

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگای میسان هۆشداری له دووباره په‌ره‌سه‌ندنه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێیه عه‌شایه‌رییه‌كانی پارێزگاكه ده‌دات؛ ده‌شڵێت ناكۆكی و ململانێ عه‌شایه‌رییه‌كان زیانێكی زۆریان به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك گه‌یاندووه.
دووشه‌ممه، 25ـی ئابی 2025، محه‌ممه‌د حه‌یده‌ر حوسێن، سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگای میسان ڕایگه‌یاند، ناكۆكی و ململانێ عه‌شایه‌رییه‌كان له پارێزگاكه زیانێكی زۆریان به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك گه‌یاندووه، بۆیه پێویست ده‌كات به توندی ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌رانبه‌ر ئه‌و پرسه‌دا زۆر جیددی بن.
محه‌ممه‌د حه‌یده‌ر حوسێن گوتووشیه‌تی، له میانی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی و له پێناو پاراستنی ئاسایشی شاره‌كه‌یان، هۆشداریی له دووباره په‌ره‌سه‌ندنه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێیه عه‌شایه‌رییه‌كانی پارێزگاكه ده‌ده‌ن، كه كه‌ڵه‌كه‌بوونیان ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌واوی شاره‌كه و نه‌مانی یاسا و دادپه‌وه‌ری.
هه‌ینی، 15ـی ئابی 2025، سه‌رچاوه میدیاییه‌كان چه‌ند گرته‌ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا نیشانی ده‌دات ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی عه‌شایه‌ری له میسان، بووه‌ته هۆی تێكچوونی ئاسایشی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه و مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه عه‌شایه‌رییه‌كه، له باشووری میسان بووه و تێیدا چه‌كی مامناوه‌ند به‌كار هاتووه و چه‌ند كه‌سێك بریندار بوونه.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كردبوو، هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆكاری شه‌ڕه‌كه بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانیبوو شه‌ڕه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و هیچ ڕێكارێك بگرنه‌به‌ر.