سوودانی: ئه‌گه‌ر پرۆژە یاسای حه‌شدی شه‌عبی ڕانەگرم ئه‌مه‌ریكا گرووپە چەکدارەکان بە ئامانج دەگرێت

بەپێی میدیا عێراقییەکان، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، ڕایگەیاندووە، کە واشنتن بە بەغدای ڕاگەیاندووە ئەگەر پرۆژە یاسای حه‌شدی شه‌عبی ڕانەگیرێت، 16 بنکەی سەر بە گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە ئامانج دەگرێت لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە وەکوو وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی گرووپە چەکدارەکان له ته‌ممووزی ئه‌م ساڵدا كردیانه سەر بنکەی شەدادی حەسەکە.
ڕۆژی شەممە، 22ـی ئابی 2025 چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و بەپێی سەرچاوەیەک، بڕیاردرا پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی ڕابگیرێت و لە بری تێپەڕاندنی یاسایەکی نوێ، چەند ڕێنماییێک لەلایەن حکوومەتەوە دەربکرێت بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لەو ئاستەنگییانەی یاسای 2016ـی حەشدی شەعبی هەیبووە.
هەروەها پەرلەمانی عێراق پلانی کارکردنی ئەم هەفتەی خستەڕوو، بەڵام بە هیچ جۆرێک باس لە پرۆژە یاساکە نەکرابوو، واتا لە هەر سێ دانیشتنەکەی ئەم هەفتەیەی په‌رله‌مان باس لە یاساکە ناکرێت.
پەیوەندیی نێوان کشانەوەی هێزە ئەمەریکییەکان و کشاندنەوەی یاسی حەشدی شەعبی
حەیدەر بەرزنجی، شرۆڤەکاری سیاسی، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت، چوارچێوەی هەماهەنگی بە هیچ شێوەیەک ئەم یاسایەی نەکشاندووەتەوە و پرۆژە یاساکە تا ئێستا لە پەرلەمان ماوەتەوە و تەنیا دوایخستووە، چونکە پێی وایە کە کاتەکە ئێستا گونجاو نییە و لایەنە ناشیعییەکان ئامادەی دانیشتنەکان نەدەبوون و چوارچێوەی هەماهەنگیی دەیەوێت ئەم بڕیارە بڕیارێک بێت کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشدار بن.
حەیدەر بەرزنجی گوتیشی، یەکڕیزیی عێراق و پێکهاتەکانی، لە پێشینەی ئامانجەکانی چوارچێوەی هەماهەنگین و حەشدی شەعبی حەشدێکی نیشتیمانییە و حەشدی شیعە نییە بە تەنیا بۆیە پێویستە هەموان بەیەکەوە بڕیاری لەسەر بدەن.
هەڕەشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق و گرووپە چەکدارەکان
حەیدەر بەرزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیچ هەڕەشەیەک نەبووە لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ سەر بەرەی موقاومە و ئەگەر هەشبێت نوێ نییە و ئامانجی چوارچێوەی هەماهەنگیی ئەوەیە کە هیچ جۆرە ئاڵۆزییەک لە عێراق ڕوو نەدات، چونکە بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بارودۆخێکی هەستیارە.
هاوكات چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقی پێیان وایه، هێزه شیعییه‌كان به ته‌واوی له فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوون و دڵنیان فشاره‌كان جیددین، بۆیه به تێكڕا بڕیاری سڕكردن و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌یان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بهریهكدی نه‌كه‌ون.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره عێراقییانه گوتووشیانه، ژماره‌یه‌ك له هێز و لایه‌نه شیعییه‌كان به‌هۆی كشانه‌وه‌ی پرۆژه یاسای حه‌شدی شه‌عبی، ڕووبه‌ڕووی ئیحراجی بوونه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر به لایه‌نگرانیان، به‌تایبه‌تی كه هه‌ندێك له لایه‌نگره‌كانیان ڕۆڵه و كه‌سوكاریان له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌یه و په‌سندكردنی پرۆژه یاساكه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا ده‌بین.
هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د شه‌مه‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه كردووه، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌وڵ ده‌دات ئاسته‌نگ بۆ كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان دروست بكه‌ن و ڕێگه له په‌سندكردنی پرۆژه یاسای حه‌شدی بگرن.
له لای خۆیه‌وه جه‌واد یه‌ساری، په‌رله‌مانتاری عێراق گوتوویه‌تی، په‌سندنه‌كردنی پرۆژه یاساكه به پله یه‌ك په‌یوه‌ندیی هاوڕانه‌بوونی خودی شیعه‌كان له ناوخۆیاندا هه‌یه، پاشان كه كورد و سوننه‌ش ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه.