ئوسترالیا باڵیۆزی ئێرانی ده‌ركرد و بڕیارە سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆر

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26ـی ئابی 2025، ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕیاریدا باڵیۆزی ئێران ده‌ربكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری ئاسایشی ئوسترالیا (ASIO) گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه تاران ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی له دوو هێرشی دژه جوو هه‌بووه له‌سه‌ر خاكی ئوسترالیا.
ئه‌لبانیز له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له كانبێرا ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌تی ئێران فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی بۆ لانیکەم دوو هێرشی دژە جوو لە ئوسترالیا ده‌ركردووه". جه‌ختیشی كرده‌وه "ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه هه‌وڵێكن بۆ تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نین".
به گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، ئێران دەستی لە چێشتخانه‌ی "لویس كۆنتینێنتاڵ كیچن" له سیدنی هەبووە له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، هه‌روه‌ها هێرشێكی دیکەی ئاگرتێبه‌ردان بۆ سه‌ر په‌رستگای "ئه‌داس ئیسرائیل" له مێلبۆرن له مانگی كانوونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا. هه‌واڵگری ئاسایشی ئوسترالیا (ASIO) گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه قووڵه‌ی دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو. مایك بێرگس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ASIO، ڕایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كان په‌یوه‌ندی نێوان هێرشه‌كان و فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان ئاشكرا كردووه.
ئه‌لبانیز ڕایگه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی یاسایه‌ك ده‌رده‌كات بۆ دانانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران (IRGC) وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی. ئه‌م هه‌نگاوه ناكۆكی دیپلۆماسی نێوان كانبێرا و تاران زیاتر ده‌كات.
له لایه‌كی دیکەوە، پێنی وۆنگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د سادقی، باڵیۆزی ئێران، و سێ دیپلۆماتكاری دیکە وه‌ك كه‌سایه‌تی "په‌سه‌ندنه‌كراو" ناسێنراون و حه‌وت ڕۆژیان مۆڵه‌ت پێدراوه خاكی ئوسترالیا جێبهێڵن. ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ئوسترالیا باڵیۆزێك ده‌ربكات.
هاوكات، ئوسترالیا باڵیۆزی خۆی له تاران كشاندۆته‌وه و كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌وێ هه‌ڵپه‌ساردووه، هه‌روه‌ها ته‌واوی دیپلۆماتكاره‌كانی بۆ وڵاتێكی سێیه‌م گواستۆته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتی: "ئێمه ئه‌م بڕیاره‌مان داوه، چونكه كرده‌وه‌كانی ئێران به ته‌واوی قبوڵنه‌كراون".
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌نگاوانه، ئوسترالیا هێڵه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌هێڵێته‌وه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیانی ئوسترالی له‌و وڵاته. شایه‌نی باشه ئوسترالیا له ساڵی 1968 باڵیۆزخانه‌ی له تاران هه‌یه.