گه‌شته‌كانی عومره به ڕێگای ئاسمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه

دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان له ڕۆژی 19/8/2025 هه‌ڵویستی وه‌رگرت هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عومره بۆ وڵاتی سعوودیه ڕاگرت له هه‌مبه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عومره‌كارانی كوردستان له سعوودیه و دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هۆی بریكاره‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 26ـی ئابی 2025،بەڕێوەبەریەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان،ڕایگەیاند، بە ئامادە بوونی شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی کوردستان لەگەڵ به‌رپرسی به‌شه په‌یوه‌نداره‌كان و هۆبه‌كان و سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رنامه فرۆش كۆبووه‌یه‌وه.
له كۆبوونهكهوهدا به‌رێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر مافی هاووڵاتیان و عومره كرده‌وه، ده‌بێت به باشترین شێوه خزمه‌ت بكرێن و به ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند كه نه‌دانی مافی عومره‌كار و دواكه‌وتنی گه‌شته‌كانیان به‌لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێلی سووره.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج وعومره له كۆبوونه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و كه‌م و كوڕییه‌كان و به كۆمپانیا به‌رنامه فرۆشه‌كانی ڕاگه‌یاند، ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن به‌ڵێننامه پڕ بكه‌نه‌وه كه هه‌موو عومره‌كاران له كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگه‌رێننه‌وه وبه پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رنامه فرۆش له هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان حه‌وت كۆمپانیایه ئاماده‌ییان نیشاندا و به‌ڵێننامه‌یان له دادنووس پڕكردنه‌وه كه ئه‌وان پابه‌ندی هه‌موو خاڵه‌كان ده‌بن و پابه‌ندی هه‌موو ڕێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ده‌بن.
شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، له كۆبوونه‌كه‌دا بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی به‌ڵێننامه‌كان هه‌ر ئه‌مرۆ گه‌شته‌كانی ئاسمانی بۆ عومڕه ده‌ستپێبكرێته‌وه و گه‌شته‌كان ئاسایی ببنه‌وه به‌و جۆره‌ی كه هه‌موو مافێكی عومره‌كارانیان گه‌ره‌نتی كردووه.