ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق: په‌له له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی نه‌وت له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی‌دا بڕیاری دا وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات؛ هاوكات تاوتوێی لێكگه‌یشتنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كات.
سێشه‌ممه، 26ـی ئابی 2025، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ژماره سی و چواری ئاسایی خۆی به سه‌رپه‌رشتیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی گرێ دا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دا وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات، هاوكات هه‌رێمی كوردستان بڕی 120 ملیار دینار له داهاتی نانه‌وتی به‌پێی بڕیاری ژماره 636ـی ساڵی 2025ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به به‌غدا بدات.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها لیژنە هاوبەشەکانی ڕاسپارد بۆ درێژەدان بە کارەکانیان و پێکهێنانی تیمێکی یاسایی کە ڕاوێژکاری یاسایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سەرۆکی بەشە یاساییەکان لە ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و دەستەی چاودێریی دارایی فیدراڵی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکانی پەیوەست بە داهاتە نانەوتییەکان بەپێی یاسا، له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا لێكگه‌یشتنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی تاوتوێ كرد و به پێویستیشی زانی په‌له له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه و له ڕێگه‌ی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ـوه بەپێی یاسای هەموارکراوی بودجەی فیدراڵی، هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی بكرێت.