بەرپرسێکی کۆمیسیۆن: زیاتر لە حەوت هەزار و 600 کەس خۆیان کاندید کردووە

ئەندامێکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بەشێک لەوکەسانەی دوورخراونەتەوە سەر سەرپێچیان لە یاسای هەڵبژاردن کردووە

حەسەن قەبەس، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئابی 2025، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 600 کاندید لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دوورخراونەتەوە، زیاتر لە حەوت هەزار و 600 کەس خۆیان کاندید کردووە ئێمە بە گوێرەی یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردن كار دەكەین و پابەندین بە وردبینیكردن و لێكۆڵینەوەكردن لە سیڤی كاندیدەكان.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ 13 لایەنی ئەمنی و یاسای كە وەڵامیان داینەوە بەڵگەیان لەسەر بوو، كاندیدەكان دوور دەخەینەوە. زۆرینەی ئەوانەی دوورخراونەتەوە بەر یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری كەوتوون و ئەوانی تریش پێشێلی ماددەی حەوتەم /سێیەم لەیاسای هەڵبژاردنیان كردووە، هیوادارین بەزووترین پڕۆسەكە تەواو بكەین، بەڵام پێویستە وردبینی و لێكۆڵینەوە لە كاندیدە جێگرەوەكانیش بكەن، پێویستیمان بە 15 ڕۆژە بۆ ئەوەی بتوانین وردبینی تەواوبکەین.

حەسەن قەبەس، باسی لەوەش کرد، دەمانەوێت بە شێوەیەکی باشتر کارەکان بەڕێوەببەین.

 
Fly Erbil Advertisment