سبه‌ی كه‌سوكاری گیراوانی لاله‌زار ده‌توانن سه‌ردانی ڕۆڵه‌كانیان بكه‌ن

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا له كه‌سوكاری ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له ئاڵۆزییه‌كانی ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زار دیار نه‌مابوون، ده‌توانن سبه‌ی پێنجشه‌ممه بۆ بینینی ڕۆڵه‌كانیان ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی بكه‌ن.
چوارشه‌ممه، 27ـی ئابی 2025، سلێمان موحسین تاهیر، گوته‌بێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوا له كه‌سوكاری هه‌ر یه‌ك له گه‌رمیان محه‌ممه‌د ئه‌مین، سۆران عوسمان، سامان حه‌مه‌ساڵح، گه‌یلان نه‌ریمان عه‌زیز، شه‌هرام موحسین عه‌زیز، زانا كه‌ریم، بابان ئه‌حمه‌د، هاوكار محه‌ممه‌دئه‌مین، هه‌ڵمه‌ت خدر مه‌حموود، سابیر محه‌ممه‌د جوامێر، كارزان محه‌ممه‌د خدر، ئیدریس حامید نه‌سره‌ددین، محه‌ممه‌د حامید نه‌سره‌ددین، محه‌ممه‌د جه‌بار محه‌ممه‌د و هاوكار عه‌بدولكه‌ریم عوسمان ده‌كات كه له ڕووداوی شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار دیار نه‌مابوون، سبه‌ی پێنجه‌شه‌ممه كاتژمێر 10ـی سه‌رله‌به‌یانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی سلێمانی بكه‌ن بۆ بینینی ڕۆڵه‌كانیان.
سلێمان موحسین تاهیر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پێشتر خانه‌واده‌ی زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی له ڕووداوی شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار دیار نه‌مابوون، پرسیاری سۆراغی ڕۆڵه‌كانیان كردبوو و دوای به‌دواداچوونیش له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی، له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و ناونانه ئاشكرا كراون.