تره‌مپ: من زۆر باشم .. ئاماده‌كاری بۆ دیمانه‌ی 15ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ بایدن ده‌كه‌م
"من له‌باشترین دۆخدام.. دیبه‌یته‌كه شتێكی زۆر گه‌وره ده‌بێت"
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، رایگه‌یاند، دوای ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه دۆخی ته‌ندروستیی زۆر باشه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌دا له دیبه‌یته‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كه‌ی له مه‌یامی، بكه‌وێته به‌رامبه‌ر جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
تره‌مپ له دوو تویتی جیاوازدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "من له‌باشترین دۆخدام"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و دیبه‌یته ده‌كه‌م، كه شه‌وی پێنجشه‌ممه 15ی ئوكتۆبه‌ر له مه‌یامی به‌ڕێوه ده‌چێت.. شتێكی زۆر گه‌وره ده‌بێت".
I am looking forward to the debate on the evening of Thursday, October 15th in Miami. It will be great!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 6, 2020
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت، كه ماوه‌ی 3 رۆژ بوو دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ری پێ ده‌درا، ئێستاش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی، له كۆشكی سپی درێژه به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ده‌دات.
H.B