ئەنگێلا مێرکل کچە کوردێك خەڵات دەکات

له‌ رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه‌ 155 ژنی كوردی له‌سه‌ر زمان و یاسا و رێساكانی ئه‌ڵمانیا راهێناوه‌

K24- به‌رلین – ئه‌ڵمانیا:

کچە کوردێکی خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کە لە ئەڵمانیا دەژیت, خەڵاتی نیشتیمانی خۆگونجاندنی ساڵی 2020 ی ئەڵمانیای پێبەخشرا.

بێژین حەسەن، لە ساڵی 2014 ـەوە کۆچبەری ئەڵمانیا بووە و بە شێوەیەکی خێرا فێری زمانی ئەڵمانی بووە، خۆی لەگەڵ کۆمەڵگه‌ی ئەڵمانی گونجاندووە. ئەو کچە لە پڕۆژەیەکیدا بە ناوی “لەگەڵ بێژین فێربن” لە رێگەی گروپێکی فەیسبووکەوە بە زمانەکانی کوردی، ئەڵمانی، ئینگلیزی و عەرەبی هاوکاری 155 ژنی کۆچبەری نیشتەجێی ئەڵمانیای فێری زمانی ئەڵمانی كردووه‌ و ئاسانکاریی بۆ تێگەیشتنیان لە کۆمەڵگه‌ و کاروباری رۆژانە و یاسا و رێساکانی ئەڵمانیا كردووه‌.

خەڵاتەکە 10 هەزار یورۆیە و لە لایەن ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئه‌و وڵاته‌وه‌ بەو کچە کوردە به‌خشرا.

دوای ئه‌و خه‌ڵاتكردنه‌ش، ئه‌نگێلا مێركل هه‌واڵه‌كه‌ی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ ئینستگرام داناوه‌.

H.B

Fly Erbil Advertisment