هاووڵاتییان ناوچه كوردستانییهكان: حکومەتی هەرێم خاوەندارێتیمان دەکات
خهڵكی ناوچه كوردستانییهكان ههنگاوهكانی كابینهی نۆیهم به ئهرێنی دهبینن
K24 – ھەولێر:
حزب و لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک گوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی سەبارەت بە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە ئەرێنی و بە پاڵپشتییەکی باش بۆخەڵکی ئەوناوچانە دەزانن و دەڵێن: هەنگاوەکانی ئەم کابینەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و ناوچەکانی مادەی 140 بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێت، هاوڵاتییانیش دەڵێن: دڵخۆشین بەوەی حکومەتی هەرێم خاوەندارێتیمان دەکات.
لە قسەکانیدا، مەلەفی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان بەگرنگی و بایەخەوە باسی لێوە دەکرد و وەک خەمێکی گەورە هەمیشە بەبیری دەسەڵاتدارانی عێراق دەهێنێتەوە، كە کورد دەستبەرداری ئەم ناوچانە نابێت، ئەم قسانەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بوو، حزب و لایەنەسیاسییەکانی کەرکووک بەبایەخەوە لە کاریگەریی و ڕەنگدانەوەی هەڵوێستەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانن.
هاوڵاتیانیش ئوومێدیان بەکابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، کێشەکانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان چارەسەربکات و دڵخۆشن بە پشتگیری و پاڵپشتییەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەعریب و ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە.
شانزەی ئەم مانگە سێ ساڵ بەسەر ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر دەرباز دەبێت، کە ناخۆشترینی ڕۆژەکانی ساڵە لە بیرەوەرییەکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و کەرکووکیان بەتایبەتی، هەربۆیە ئێستا لە هەر کاتێک زیاتر خەڵکی ئەو ناوچانە وەک خۆیان دەڵێن: پێویستییان بە پاڵپشتی و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ رزگاربوون لەدۆخی سەپێنراو و گەمارۆی سەربازی و سیاسەتی تەعریب و فەرامۆشکردنی کورد.