سه‌رۆكی ده‌زگا‌ی هه‌واڵگریی عێراق و شه‌رع تاوتوێی پرسه ئه‌منییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی ده‌زگا‌ی هه‌واڵگریی عێراق سه‌ردانی سووریای كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌ته‌وه و تاوتوێی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆر و ئاسایشی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه.
پێنجشه‌ممه، 28ـی ئابی 2025، حه‌مید شه‌تری، سه‌رۆكی ده‌زگا‌ی هه‌واڵگریی عێراق سه‌ردانی سووریای كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا كۆبووه‌وه و هه‌روولا تاوتوێی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایشی سنووره‌كانی نێوانیان و له‌ناوبردنی تیرۆر و بارودۆخی ڕه‌وه‌ندی عێراقی له سووریایان كرد.
حه‌مید شه‌تری له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی دیمه‌شقی كردووه و له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌رع، باسیان له هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كردووه.
پێنجشەممە، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بووەوە و تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە "گرووپە چەكدارەكان" بووە.
سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندبوو، دوای تەواوبوونی گفتوگۆ فەرمییەكان، هەردوولا باسیان لە چەند گیراوێكی گرووپە چەكدارەكان لە دیمەشق کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی لەلایەن دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا ئازاد بكرێن.
یەكێكی دیكە لە تەوەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، بوونی ڕوفاتی ژمارەیەك عێراقی بوو لە سووریا و جەخت لە هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ڕوفاتەكان کرابووه‌وه.
میدیاکانی عێراق باسیان لەوە کردبوو، سەردانەكەی شاندی عێراق لەژێر گوشاری ئەمەریكادا بووە و بە ئامانجی خۆ گونجاندی عێراق لەگەڵ بارودۆخی نوێی سووریا.