ئه‌ردۆغان بۆ مێركڵ: یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌وتووه‌ته ژێر فشاری یۆنان و قوبرسه‌وه
نابێت ئه‌وروپا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره بكاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی بچووك

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له رێگه‌ی "ڤیدیۆ كۆنفرانس"ه‌وه له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا "ئه‌نگێلا مێركڵ" رایگه‌یاند، "له باره‌ی ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌وتووه‌ته ژێر فشاری یۆنان و قوبرسه‌وه".
ئاژانسی هه‌واڵیی "ئه‌نادۆڵ"ی ره‌سمیی توركیا بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "سه‌رۆكی توركیا له قسه‌كانیدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه كردووه، پێویسته ئه‌وروپا قوربانی به به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌كانی نه‌دات، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بچووكی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له به‌یاننامه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا گرتووه و به مێركڵی وتووه: ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی به‌م دواییه ده‌ركراوه، ره‌گه‌زه‌كانی نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تێدا نه‌بووه و هیچ زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی بۆ دانووستان و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئه‌وروپا و توركیا نه‌ڕه‌خساندووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌رۆكی توركیا روونیكردووه‌ته‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌وتووه‌ته ژێر فشاری ههراسانكارانهی یۆنان و ئیداره‌ی باشووری قوبرسی رۆمییه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و نیازپاكییه‌ی توركیا پیشانی داوه، به‌ڵام له‌به‌رچاو نه‌گیراوه".
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به "قوبرس"یان راگه‌یاندووه، ئه‌وان هانی فشارخستنه سه‌ر و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر "ئه‌نقه‌ره"دا ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
وه‌رگێڕان: ئ.ر