ناتانیاهۆ: ده‌نگی درووزهكانی سووریا ده‌گه‌یه‌نینه بڕیاربه‌ده‌ستدانی جیهان

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی باكووری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووحی درووزه‌كان كۆده‌بێته‌وه و باس له دوایین هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر سووریا ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 28ـی ئابی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی گوندی جولسی له باكووری وڵاته‌كه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ شێخ مۆفه‌ق ته‌ریف، سه‌رۆكی ڕووحی درووزه‌كان كۆبووه‌وه و به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان ناتانیاهۆ گوتوویه‌تی، كه‌سێك ساویلكه نییه و به ئاسانی فێڵی لێ بكریت، بۆیه ده‌زانێت چ كاتێك بڕیار ده‌دات و چ كارێك ده‌كات و ڕووبه‌ڕووی كێ و چ شتێك ده‌بنه‌وه، بۆیه شه‌وی ڕابردوو هێرشیان كرده‌وه سه‌ر دیمه‌شق و ئامانجێكی نوێیان پێكا.
میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ناتانیاهۆ به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تایبه‌ت كردووه به دۆخی درووزه‌كان به‌گشتی و درووزهكانی پارێزگای سوه‌یدا له سووریا و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه، زیاتر له هه‌زار كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه. گوتووشیه‌تی، ده‌یانه‌وێ ڕووداوه‌كانی سوه‌یدا بگه‌یه‌ننه بڕیاربه‌ده‌ستانی نێوده‌وڵه‌تی.
ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دانوستانه ئه‌منییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌نگاوی باشیان بڕیوه و ئامانجیش كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی سه‌ر سنووره‌كانی نێوانیانه. جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌نگی درووزه‌كان ده‌گه‌یه‌ننه ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
چوارشەممە 27ـی ئابی 2025، ڕامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کوردستان24ـی گوت، سێ فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل 11 جار چەند پێگەیەکی سەربازیان لە دەوروبەری دیمەشق بۆردوومان کرد.
ئاماژەشی دا، لە کاتی هێرشەکەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە ئاهەنگی کردنەوەی پێشانگەی دیمەشق بوو، کە ئەو شوێنانەی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی کردوون نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە پێشانگەکە دوور بووە.
دووشه‌ممه، 25ـی ئابی 2025، حیكمه‌ت هیجری، یه‌كێك له شێخه باڵاكانی درووزهكانی سووریا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له پارێزگای سوه‌یدا بۆ یه‌كخستنی ڕیزه‌كانیان و كۆبوونه‌وه‌یان به ده‌وری پاسه‌وانی نیشتمانیی درووهزهكان ڕایگه‌یاند، ڕێگاكه‌یان به ناونیشانێكی نوێ له دوای ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی پارێزگاكه‌یان كه بووه هۆی كوشتوبڕی درووزه‌كان، ده‌ست پێ كردووه. گوتووشیه‌تی، ڕێگا نوێیه‌كه‌یان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه گه‌وره‌كه‌یان.
حیكمه‌ت هیجری هه‌روه‌ها داوای له وڵاتان و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی جیهان كرد، پشتیوانیان بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به درووزه‌كان له باشووری سووریا.
شەممە، 16ـی ئابی 2025، ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ تایبه‌ت به كوردستان24ـی ڕایگه‌یاند، ژمارەی کوژراوانی توندوتیژییەکانی پارێزگای سوه‌یدا لە باشووری سووریا له 13ـی ته‌ممووزه‌وه تاوه‌كوو 20ـی هه‌مان مانگ، هەزار و 677 کەس بووه، كه 452ـیان به ئاشكرا له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریا لە سێدارە دراون و له‌و ژماره‌یه‌شدا 43ـیان ئافره‌ت و 14ـیشان منداڵ و پیر بوون.