ئیسرائیل یەمەنی بۆردومان کرد؛ "بەرپرسە باڵاکانی حووسییەکان کراونەتە ئامانج"

سەنعای پایتەختی یەمەن
سەنعای پایتەختی یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سەنعای پەیتاخەتی یەمەنیان بۆردومان کرد، بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرسە باڵاکانی حووسییەکان کراونەتە ئامانج.

ڕۆژی پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زیاتر لە 10 شوێنی لە سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان کرد.

کاناڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرسە باڵاکانی حووسییەکانی کردووەتەوە ئامانج.

لای خۆیەوە میدیای نزیک لە حووسییەکان، ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن بەرپرسە باڵاکانی حووسییەکان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری سەنعا کرابنە ئامانج.

هەورەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنەکانی حووسییەکان، لە دژی ئیسرائیل بەردەوام دەبن، تا ئەو کاتەی شەڕی غەززە دەوەستێت.

 
Fly Erbil Advertisment