بەرزی نرخی کرێی خانوو هاووڵاتییانی دیاربەکری نیگەران کردووە

لە تورکیا و باکووری کوردستان تادێت کرێی خانوو بەرزتر دەبێتەوە، ئیستا وای لێ هاتووە کرێی خانوو بەرزترە لە ئاستی نزمترین مووچە، ئەمەش نیگەرانی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، جیا لە کرێ خانوو، کرێی دووکان و هەموو بینا و باڵەخانەکان گرانبووە.
شیرین عەردان خاوەنی نوسینگەی خانووبەرە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەراورد بە دوو ساڵ پێش ئێستا کرێی دووکانەکەی بۆ زیاتر لە دووهێندە بەرزبووەتەوە، لە تەواوی تورکیا کرێی خانوو و دوکانەکان زیادیکردیە، بەڵام ئەوەی لە دیاربەکر هەیە لە ڕادەبەدەرە، هۆکاری سەرەکی ئەوەیە لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری دۆخەکە ناکەن، بەگوێرەی یاسا پێویستە زیادکردن لە 41٪بێت، بەڵام زۆرینەیان پابەندی نابن، بەداخەوە کرێ لە مووچەی مانگانە زیاتربووە،
وەک کێشەیەکی گشتی کرێی خانوو لە دیاربەکر زیاد دەکات و سەرەڕای گلەیی و ناکۆکی، زیادکردنەکە ڕاناگیرێت.
بەپێی یاساکە، کرێی خانوو لە دیاربەکر ساڵانە بەڕێژەی 41% زیاد بکات، بەڵام لە زۆر حاڵەتدا زیادبوونی ساڵانە دەگاتە 100%.
هەروەها ئەو بریکارانەی خانووبەرە کە خانوو بەکرێ دەگرن و دەیفرۆشن ئاماژە بەوە دەکەن کە دامەزراوە فەرمییەکان بەرپرسیارن لەم بابەتە.
عەبدوڵڵا بۆزکوش، کڕێنشین بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک لێرە دەستم بە کارکردن کرد، کرێی خانووەکە 15 هەزار بوو، دواتر 25 هەزار بوو، ئێستاش 35 هەزارە، کرێی خانووەکە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرز دەبێتەوە، ئەم دۆخەش پشتی کاسبکاران دەشکێنێت، کاسبکارەکان ناتوانن پارە پەیدا بکەن.
ئەو کاسبکارانەی کرێ بەکرێ دەگرن گلەیی لە بەرزبوونەوەی نرخی کرێ ناکەن، وەک ئەوەی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی قەیرانی ئابووری گشتییەوە، بازرگانییەکی زۆر نییە و، جگە لەوەش، نرخی کرێی خانوو ڕێگرن لەوەی داهاتێکی شایستە بەدەستبهێنن.