بەهۆی ڕووخانی پردێک دانیشتوانی فه‌للوجه بە ئه‌سته‌م ده‌توانن بگەنە نه‌خۆشخانه
تا ئێستاش مه‌ینه‌تییه‌كانی دانیشتوانی فه‌للوجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رته جیاوازه‌كان به‌رده‌وامن، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به‌هۆی ڕووخانی یه‌كێك له پرده گرنگه‌كان و تا ئێستا نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه، گه‌یشتنیان به نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون بووه‌ته كارێكی سه‌خت.
تا ئێستاش ڕووخانی پردی ئاسنینی فه‌للوجه، كۆسپێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م جووڵه‌ی هاووڵاتیان له نێوان هه‌ردوو به‌ری شاره‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت له حاڵه‌ته فریاگوزارییه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌خۆشه‌كان و حاڵه‌ته هه‌ستیاره‌كان به سه‌ختی ده‌توانن بگه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و منداڵان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته كێشه‌یه‌كی ڕۆژانه بۆیان.
مسته‌فا فهزع، كه‌سایه‌تی فه‌للوجه بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، كاتێك نه‌خۆشێك دێته ئێره، ده‌بینین پۆلیسێك لێره وه‌ستاوه و ڕێگه‌ی داخستووه، به‌مه‌ش نه‌خۆشه‌كه ناتوانێت بگاته نه‌خۆشخانه و هاتووچۆش لێره زۆر جه‌نجاڵ ده‌بێت.
محه‌مه‌د ئه‌لدلێمی، چالاكوانی سڤیل دەڵێت: لێره خه‌ڵك به ئه‌سته‌م ده‌توانێت بگاته نه‌خۆشخانه، وه‌ك ده‌شزانن حاڵه‌تی زۆری نه‌خۆش هه‌یه، به‌تایبه‌ت حاڵه‌تی له‌دایكبوون، ئێمه داواچارهسهری له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و پرۆژه‌یه گرنگه و پێویسته په‌له له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
وێڕای زیادبوونی داواكاریی هاووڵاتیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرده، كه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به ژیانی ڕۆژانه‌وه هه‌یه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان جه‌خت له‌سه‌ر نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا هاووڵاتیان ڕه‌خنه‌ی توند له فه‌رمانگه‌كان ده‌گرن، كه خۆیان به پڕۆژه‌ی لابه‌لاوه سه‌رقاڵ كردووه و دۆسییه‌ی پرده‌كه به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
جه‌مال محه‌مه‌د، هاووڵاتی گوتی: داوا له حكوومه‌تی فیدراڵی و خۆجێیی ده‌كه‌ین په‌له له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرده بكه‌ن، ئه‌و پڕۆژه‌یه گرنگترە له ئه‌وانی دیكه، چونكه ئه‌م پرده شاره‌كه به نه‌خۆشخانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و كارێكی مرۆیییه.
فه‌للوجه گه‌وره‌ترین شاره له پارێزگای ئه‌نبار و تادێت چڕی دانیشتوانیشی ڕوو له زیادبوونه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌لاوه‌نانی حاڵه‌تی نه‌خوازراو، وا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خوازێت، به‌په‌له به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی جێگره‌وه‌دا بۆ گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبووندا بگه‌ڕێن.