هێزەکانی ئەمریکا هێشتا بنکەی عەین ئەسەدیان بە تەواوی چۆڵ نەکردووە

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد بەردەوامەو 26 بارهەڵگر پێداویستی لە بنکەکە گواستراونەتەوە .
سەرچاوەیەک بە میدیای عێراقی راگەیاندووە: جوڵەی هێزەکانی ئەمریکا بە ئاراستەی چۆڵکردنی تەواوەتی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار خێراو بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، 26 بارهەڵگری پێداویستی سەربازیی لە بنکەکە گوستراونەتەوە، وەک میدیای عێراقی باسی لێوە کردووە، 20 کامیۆنی بارهەڵگر بەرەو ئوردن و چوار کامیۆنیش بە ئاراستەی هەولێر و دوو کامیۆنیش بە ئاراستەی پارێزگای بەسرە جوڵەیان پێکراوە.
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنە ئەمنییەیە کە لەنێوان واشنتن- بەغدا هاتووەتە ئاراوە،بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، دەبێت هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە دوو قۆناغ، تاوەکو ساڵی 2026 لە عێراق بکشێنەوە.