نهتهوهیهكگرتووهكان: له سووریا 11 ملیۆن كهس پێویستیان به هاوكاری به پهله ههیه
نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەردەوامبوونی داكەوتنی ئابووری سووریا نیگەرانی خۆی دەربڕی

K24 – ههولێر:
نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەردەوامبوونی داكەوتنی ئابووری سووریا نیگەرانی خۆی دەربڕی.
ستیڤان دووژاریك، گوتەبێژی فەرمی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نیگەرانە لەو داكەوتنەی كە بەرۆكی ئابووری سووریای گرتووه، كە ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك، هەروەها زیاتر لە11 ملیۆن كەس پێویستیان بە ھاوكاری مرۆیی بەپەلە ھەیە و تەنانەت9 ملیۆن و 300 ھەزاركەس بێ خۆراكن.
دووژاریك ئاماژەیدا ، زۆربەی خێزانەكان لە سووریا توانای كڕینی خۆراكە سەرەكییەكانی رۆژانەیان نییە، چونكە نرخی خۆراك و كەلوپەلە سەرەكییەكانی پاككەرەوە سێ ھێندە زیادیكرد بەراورد بە ساڵی رابردوو و ئاستی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە تۆماركردووە و كۆرۆنا دۆخی گوزەرانی ئەو خێزانانەی خراپتر كردووە، بەجۆرێك لە مانگی شوباتەوە نرخی دەمامك و دەستكێش بەرێژەی %33 و كەرەستەی پاككەرەوە زیاتر لە %200 بەرزبووەتەوە.
به هۆی ئهو قهیرانهی له ئازاری 2011هوه بهرۆكی سووریای گرتووه و شهڕی ناوخۆ له وڵاتهكهدا له ئارادایه، ئابووری سووریا داتهپیوه و به گوێرهی خهمڵاندنی ناوهنده ئابوورییهكان له ئاستی كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی، بنیاتنانهوهی وێرانكارییهكانی شهڕ ماوهی زیاتر له دوو دهیه و سهدان ملیار دۆلاری پێویسته.