رۆحانی: رێگە نادەین وڵاتان گروپە تیرۆریستییەكان بھێننە سەر سنووری ئێران
رۆحانی: نابێ رێگە بدەین ناكۆكییەكانی قهرهباخ ببێتە شەرێكی ناوچەیی
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، رێگە نادەن بە پاساوی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان گرووپە تیرۆریستەكان لەسەر سنووری وڵاتەكەیان جێگیر بكرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حەسەن رۆحانی، سەرۆكی كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی ئاسایی كابینەی دەوڵەت گوتی: چارەسەری ناكۆكییەكانی ئەرمینیا و ئازەربایجان بە گفتوگۆ دەكرێت و شەڕ دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.
رۆحانی گوتیشی: ئاسایشی وڵاتەكەیان ئەولەویەتی یەكەممانە، ھەربۆیە رێگە نادەین ھیچ وڵاتێك بە پاساوی جۆراوجۆر گرووپە تیرۆریستییەكان بۆ نزیك سنوورەكانمان بھێنن.
رۆحانی ئاماژەیكرد: نابێ رێگە بدەین ئەو ناكۆكییەی كاراباخ ببێتە شەڕێكی ناوچەیی.
ھاوكات ئەمڕۆ، ئارتاگ بەگلاریان چالاكوانی مافی مرۆڤ لە قەرەباخ ئاشكرایكردووە، تا ئێستا 50%-ی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ئاوارە بوونە. بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە زیاتر لە 70 ھەزار ژن و منداڵی ناوچە كوێستانییەكانی قەرەباخیش بەھۆی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان ئاوارە بوونە.