پرسهنامهیهک له سهرۆکی ههرێمی کوردستانهوه
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی حەفید زادە دەکەین
.jpg)
K24 - ھەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی سەرەخۆشی ئاراستە بنەماڵەی شێخ مەحموودی حەفید زادە كرد بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیار و ناسراوی سلێمانی، شێخ سالاری حەفید.
ئەمەش دەقی پرسەنامەكەیە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار و ناسراوی بنەماڵەی شێخ مەحموودی نەمر و سلێمانی، خولێخۆشبوو شێخ سالاری حەفیدمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی حەفید زادە دەکەین و هاوبەشی خەمیانین، لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و خزمان و بنەماڵە بەڕێزەکەی ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٧