سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە عارف ڕوشدی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی براکەی، سەرەخۆشی لە عارف ڕوشدی دەکات .

 ئەمڕۆ دووشەممە 9/1 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عارف ڕوشدی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی باڵای تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی برای .

سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێیخۆشبێت بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 

عارف ڕوشدی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment