شۆفێرانی بارهه‌ڵگر: كۆمپانیاكانی به‌ڕێوه‌بردنی به‌نده‌ره‌كانی عێراق خاوه بۆ به‌رپرسان وه‌رده‌گرن

شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له به‌نده‌ره‌كان ڕوو ده‌دات، چیرۆكێكی ئاڵۆزه و گه‌نده‌ڵییه‌كان هه‌راسانی كردوون و زیانمه‌ندیی یه‌كه‌میش هاووڵاتییانی عێراقن؛ ده‌شڵێن، به‌رپرسانی به‌نده‌ره‌كان به ئه‌نقه‌ست شه‌ڕی ده‌روونییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره به میدیاكانی عێراقیان گوتووه، له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی به‌نده‌ره‌كان نیگه‌ران و ناڕازین و داوا له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته و به‌رپرسانی به‌نده‌ره‌كان ده‌كه‌ن، چاو به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی به‌نده‌ره‌كان بخشێننه‌وه و له گه‌نده‌ڵی و ڕۆتینه زۆر و بێماناكان بكۆڵنه‌وه و ئه‌وانه‌ی له گه‌نده‌ڵییه‌كانیان تێوه‌گلاون، ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و سزا بكرێنه‌وه.
شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له به‌نده‌ره‌كانی به‌سره گوتوویانه، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و هه‌ندێك له به‌رپرسانه‌وه، به‌ڕێكردن و هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان زۆر قورس و زه‌حمه‌ت بووه و بازرگانان چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی كه‌لوپه‌له‌كانیانن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و ڕۆتینه‌ی هه‌یه، به مانگ و دوو مانگ گه‌یشتنی كه‌لوپه‌له‌كانیان دواده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت بارهه‌ڵگره‌كان نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له چاوه‌ڕوانی و نۆره‌گرتن وه‌ستاون، له كۆتاییشدا ده‌بێت جگه له ڕسوومات، به‌رتیلیش بده‌ن كه جار هه‌یه بڕه‌كه‌ی بۆ هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هه‌ر كۆنتێنه‌رێك ده‌گاته 500 هه‌زار دینار.
ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌نده‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه ده‌كه‌ن، سه‌ر به كه‌سانی سیاسی و به‌رپرسانن، بۆیه له هه‌ر دواكه‌وتنێكدا ڕۆژانه به هه‌زاران دۆلار قازانج ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ڕۆژانه له‌و به‌نده‌رانه نزیكه‌ی 10 هه‌زار كۆنتێنه‌ر ده‌گه‌نه ناو عێراق و به‌رپرسان ڕۆژانه جگه له وه‌رگرتنی ڕسوومات، نزیكه‌ی پێنج ملیار دینار داهاتیان له‌و گه‌نده‌ڵییانه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
پێنجشه‌ممه، 21ـی ئابی 2025، چه‌ند میدیا و ماڵپه‌ڕ و په‌یجێكی عێراقی بڵاویان كرده‌وه، كاره‌كانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به ئه‌نقه‌ست و به مه‌به‌ستی گه‌نده‌ڵی و قاچاخییه‌وه وه‌ستاون و هاتوچۆ له به‌نده‌ره‌كه په‌ك خراوه.
ئه‌و میدیا و ماڵپه‌ڕ و په‌یجه عێراقییانه ئاماژه‌یان به‌وه كردبه‌ه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه مامه‌ڵه‌كان له به‌نده‌ره‌كه به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه دوا ده‌خرێن، ئه‌مه‌ش هاووڵاتییان و بازرگاكانی نیگه‌ران كردووه و ڕۆتینه‌كانیان له‌سه‌ر قورس كردووه.
له به‌رانبه‌ردا، ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و نكۆڵی له‌وه نه‌كردووه، كه كاره‌كان له به‌نده‌ره‌كه به سستی به‌ڕێوه ده‌چن و پاساوه‌كه‌یشی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و چاودێریكردنی وردی كه‌لوپه‌له‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عێراق گوتبووی، ئه‌م ڕێكارانه‌یان یاسایین و كارگێڕین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له قاچخیه‌تی و هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوو بۆ ناو عێراق بگرن.