کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژماره‌یه‌ك كاندیدی دیكه‌ی دوورخسته‌وه

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه به دوورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كاندیدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ژماره‌یه‌ك كاندیدی دووخراوه‌شیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 1ـی ئه‌یلوولی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، 12 كاندیدی دیكه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دوورخستووه‌ته‌وه.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كاندیدی دوورخراوه‌شیان داوه دوای ئه‌وه‌ی تانه‌یان له بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یاندا بوو و پاش ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌كانیان كراوه، بڕیاریان داوه بیانگه‌ڕێننه‌وه.
یه‌كشه‌ممه، 24ـی ئابی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە 620 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دوور خراونەتەوە.
غەلای لە ڕاگەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی به‌وه كردبوو، لە کۆی 7440 کاندید، تاوەکوو یەکشەممە 24ـی ئابی 2025، بەهۆکاری یاسایی جیاواز، 627 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوور خراونەتەوە، لە نێویاندا 290 کاندید بە بڕیاری دەستەی باڵای نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری دوور خراونەتەوە.
بە گوێرەی ئەو وادەیەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری کردووە، 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، کە 31 هاوپەیمانێتی، 38 پارتی سیاسی و 79 کاندیدی سەربەخۆ کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.