چوارچێوەى هەماهەنگى: عێراق دەیەوێت پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دابمه‌زرێنێت

چوارچێوەى هەماهەنگیی كۆده‌بێته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، عێراق دەیەوێت پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دابمه‌زرێنێت.
دووشه‌ممه، 1ـی ئه‌یلوولی 2025، چوارچێوەى هەماهەنگى به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، عێراق دەیەوێت پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دابمه‌زرێنێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، چوارچێوەى هەماهەنگى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشوازی لە هەنگاوەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە بە پابەندبوون بەو ڕێککەوتنەی کە لەگه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی هه‌یه‌تی. هاوكات جەختیشی لەوە کردووەتەوە عێراق ئاره‌زووی دامەزراندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانه لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش لە نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئاستە جیاجیاکاندا.
چوارچێوەی هەماهەنگی هه‌روه‌ها داوای لە وڵاتانی كارای ناوچەکە کردووە کە دیدێکی هاوبەش بگرنەبەر بۆ دوورکەوتنەوە لە هەڕەشە جۆراوجۆرەکانی ئەمنی، ئابووری و ژینگەیی.