نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى توركى جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌لى ڕەزا گوينهى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ـی ئەیلوولی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له باڵيۆز عه‌لى ڕەزا گوينهى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، له‌و ديدارەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هاوکات، هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان كرد و جه‌ختيان له بره‌ودان به فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهشيان له بواره جياجیاكاندا، كرده‌وه.
دۆخى ئه‌منيى ناوچه‌كه و دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى توركيا له هه‌ولێر، ئاماده‌ى بوو.