ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی ڕووداوەکەی کۆلێژی سەربازیی قەلاچۆلان

تەقینەوەیەک لە کۆلێژی سەربازیی قەلاچۆلان ڕووی دا و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە. وەزارەتی پێشمەرگە بەم هۆیەوە لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق کرد و هیوای زووچاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: بە داخەوە ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، لە خولی (89) کۆلێژی سەربازیی قەلاچۆلان، لە کاتی مەشقی چەکی کاریگەر کە بەشێک بووە لە پڕۆگرامی خوێندنی خولی(89) کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان، تەقینەوەیەک ڕووی داوە لە ئەنجامدا خوێندکارێک گیانی لەدەستدا و 3ـی دیکەش بریندار بوون، کە سەرجەمیان سەر بە سوپا و  وەزارەتی بەرگریی عێراق بوون.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی پێشمەرگە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان، خانەوادە و هاوڕێیانی قوربانییەکان کرد، و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment