واشنتن سزای بەسەر 18 بانكی ئێرانیدا سەپاند
"بەرنامەی سزا ئەمەریكاییەكان بەردەوام دەبێت تا ئێران بەرنامە ئەتۆمییەكەی رادەگرێت"
.jpg)
K24 – ھەولێر:
وەزارەتی دارایی ئەمەریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سزای ئابووریی بەسەر 18 بانكی ئێرانیدا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئاماژەیكرد، كەرتی دارایی لە ئابووری ئێران دەكەوێتە ژێر جێبهجێكردنی فهرمانی 13902".
گوتیشی:"رێگرییەكانی فەرمانی جێبەجێكردن ئەو كارانە ناگرێتەوە كە پەیوەستن بە كاڵای كشتوكاڵی، خۆراك یان ئامێرەكانی پزیشكی".
راشیگەیاند، "گەنجینەی ئەمەریكا رێپدانێكی گشتیی داوە بۆ ھەندێك كاری دەستنیشانكراو، كە پەیوەستن بە ھەندێك لە دەزگا داراییەكانی قەدەغەكراو بەپێی ئەو فەرمانەی جێبەجێكردن، كە باسكراوە".
لە لایەن خۆیەوە وەزیری دارایی ئەمەریكا ستیڤن منوشین گوتی: سزاكانی سەر بانكەكانی ئێرانی رووناكی دەخاتە سەر پەبانەبوونەكانمان بە رێگرتن لەوەی بە ناڕەوایی دەستیان بە پارەیی ئەمەریكایی بگات.
گوتیشی: "بەرنامەی سزا ئەمەریكاییەكان بەردەوام دەبێت تا ئێران بەرنامە ئەتۆمییەكەی رادەگرێت".
سەرچاوە: رۆیتەرز