له هۆڵه‌ندا عێراقییه‌ك به 17 ساڵ زیندانی سزادرا
تۆمه‌تباركرابوون به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی

K24 – هه‌ولێر:
له هۆڵه‌ندا، دادگا بڕیاری دا سزای (10 تا 17) ساڵ به‌سه‌ر باندێكی شه‌ش كه‌سی بسه‌پێنێت، كه تۆمه‌تباركرابوون به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و به‌رپرسه‌كه‌یان عێراقییه.
دادگای "رۆتردام" رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ش كه‌سه، تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی له (2018) هه‌وڵیانداوه به چه‌كی كڵاشینكۆف، ته‌قه له ئاماده‌بووانی میهره‌جانێك بكه‌ن و دواتر ئۆتۆمبێلێك بته‌قێننه‌وه و هه‌روه‌ها پلانیان هه‌بووه، پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو ببه‌ست و كاتێك پۆلیس ده‌گات خۆیان بته‌قێننه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، پۆلیسی هۆڵه‌ندا توانیویه‌تی سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری له ریزی ئه‌و گرووپه‌دا بچێنێت و پێش ئه‌وه‌ی كرده تیرۆریستییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، ده‌ستگیریان بكات.
كه‌سی یه‌كه‌می گرووپه‌كه، هاووڵاتییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه و سزای (17) ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا دراوه.
دادگای هۆڵه‌ندا ره‌تیكرده‌وه ناو و ناسنامه‌ی سزادراوه‌كان بڵاوبكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ رێساكانی تایبه‌تمه‌ندی دادگای هۆڵه‌ندا ناگونجێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرووپه ویستوویانه هێرشێكی خوێناوی بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی بێ تاوان بكوژن، به‌ڵام به هۆی زانیاری پێشوه‌خته‌ی پۆلیسه‌وه توانراوه رێگه له‌و پیلانه‌یان بگیرێت.