خانه‌نشینانی عێراقی: حكوومه‌ت بێباکە و به‌بێ هیچ پاساوێك دابه‌شكردنی مووچه‌كانمان دواده‌خات

له كاتێكدا عێراق لافی دابینكردن و ده‌سته‌به‌ركردن و دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی ده‌كات و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا شه‌ڕێكی نادادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆرانی ده‌كات، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه مووچه‌ی خانه‌نشینانی له كاتی خۆیدا پێ نادرێت و خانه‌نشینانیش داوای ڕوونكردنه‌وه و وه‌ڵامی جیددی له وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر چاوه‌ڕوان نه‌كه‌ن و خانه‌نشینییه‌كانیان وه‌ربگرن.
خانه‌نشینانی عێراق چه‌ند مانگێكه مووچه‌ی خانه‌نشینیان له كاتی خۆیدا وه‌رناگرن، كه ده‌بوو له یه‌ك و دووی هه‌موو مانگێك وه‌ربگرن، دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان دواكه‌وتووه و خانه‌نشینانیش پرسیار ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌ی چییه. ده‌شڵێن، به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هیچ پاساوێكیان بۆ دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان نییه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه سێ ملیۆن كه‌س كه مووچه‌ی خانه‌نشینیان هه‌یه چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیانن و زۆرینه‌یان جگه له مووچه‌ی خانه‌نشینیشیان هیچ داهاتێكی دیكه‌یان نییه، به‌ڵام وه‌كوو خۆیان به میدیاكانی عێراقییان گوتووه، به‌رپرسان له ئاست ئه‌م توێژه‌دا بێباكن.
چوارشه‌ممه، 3ـی ئه‌یلوولی 2025، ناوه‌ندیی عێراقیی ئابووریی سیاسی له باره‌ی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان گوتی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ڵامی دڵنیاكه‌ره‌وه له به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ربگرن.