پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، دەڵێت: ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی كۆتاییهاتنی شەڕ، مەینەتی، ئازاری میللەتان. هەروەها ئاشتی، دادپەروەری و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا بكێشێت.

چوارشەممە 3ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (دخ)، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (درودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

سەرۆک بارزانی دەڵێت: لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی میهرەبانی و بەرەکەتی خۆی بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە.

هاوکات هیوادارە، ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی كۆتاییهاتنی شەڕ، مەینەتی، ئازاری میللەتان و ئاشتی و دادپەروەری و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكە و هەموو جیهاندا بكێشێت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولود گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی میهرەبانی و بەرەکەتی خۆی بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی كۆتایهاتنی شەڕ و مەینەتی و ئازاری میللەتان و ئاشتی و دادپەروەری و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا بكێشێت. 

والسلام علیکم و رحمة الله و بركاته

 مسعود بارزانی

11ـی ربیع الأول 1447 

3ـی ئەیلوولی 2025

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment