شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ گه‌یشته به‌غدا
پاش كه‌مێكی دیكه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كۆده‌بێته‌وه و بڕیاره رێكه‌وتنێك واژۆ بكه‌ن

K24- هه‌ولێر:
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبووه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی رێكه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌یی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال.
ره‌وشی شنگال، له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌مواردا گوزه‌ر ده‌كات و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه له كه‌مپه‌كانی ئاواره له سنووری هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه و هێشتا دۆخی ناوچه‌كه‌یان له‌بار نه‌بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسی ره‌وشی شنگالی كرد و رایگه‌یاند، ئێمه شنگال به به‌شێكی دانه‌بڕاوی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق قسه‌مان كردووه.
H.B