کۆمسیۆن: پرۆسه‌ی ده‌نگدان له نزیكه‌ی 9 هه‌زار بنكه و 40 هه‌زار وێستگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دابەشبوونی کۆتایی ناوەند و وێستگەکانی دەنگدانی پەسەند کرد؛ به شێوه‌یه‌ك له نزیكه‌ی نۆ هه‌زار بنكه و نزیكه‌ی چل هه‌زار وێستگه له خۆ ده‌گرێت.
چوارشه‌ممه، 3ـی ئه‌یلوولی 2025، ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دابەشبوونی کۆتایی بنکە و وێستگەکانی دەنگدانی گشتیی بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق پەسند کرد.
ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوونی كردووه‌ته‌وه، دابه‌شبوونه‌كه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له هه‌شت هه‌زار و 703 بنكه و 39 هه‌زار و 285 وێستگه پێكهاتووه و هه‌ر وێستگه‌یه‌كیش 550 ده‌نگده‌ر ده‌نگی لێ ده‌ده‌ن. ده‌شڵێت، 20 ملیۆن و 63 هه‌زار و 773 كه‌س ده‌نگ له‌و بنكه و وێستگانه ده‌ده‌ن.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.