ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی جێبەجێ دەکرێن؛ چیدیکە دانیشتووانی ڕاپەڕین کێشەی ئاویان نابێت

شاری ڕانیە - ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین
شاری ڕانیە - ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوژمەی 40 ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیجی، بۆ کۆتیاییهێنان بە کێشەی کەمئاوی لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، تەرخان کرد.

چوارشەممە 3ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوى ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی 40 ملیار دینار دا، بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، کە خۆیان دەبیننەوە لە پرۆژەی ستراتیژی، گرنگ، مامناوەند و بچووک، لە سەرجەم شار، شارۆچکە و گوندەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: زۆربەی پرۆژەکان ئەمساڵ دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە، بەشێکیشیان ساڵی داهاتوو، لە ڕێگەی پرۆژەکانەوە بۆ چەند ساڵى داهاتوو کێشەى ئاوى خواردنەوە لە ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین کۆتایی دێت.

 

 
Fly Erbil Advertisment