سەدر مەرج بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەخاتەڕوو
"هەرکەسێک پابەندی ئەو مەرجانە نەبێت، کەسێکی لە یاسادەرچووە"

K24 - ھەولێر
موقتەدا سەدر 12 مەرج بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دادەنێت و رایدەگەیەنێت، ھەر خۆپیشاندەرێك پابەندی ئەو مەرجانە نەبێت، کەسێکی لە یاسادەرچووە.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، 12 مەرجی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان خستووەتەڕوو، هەرکەسێک پابەندی ئەو مەرجانە نەبێت، کەسێکی لە یاسادەرچووە، یان سەر بە ئەجێندای دەرەکییە.
لە گرنگترین مەرجەکانی سەدر، دەستدرێژی نەکردنە سەر موڵک و ماڵی گشتی و خۆپیشاندەرانی دیکە، پارێزگاری لە شکۆمەندی هێزە ئەمنییەکان و دەستدرێژی نەکردنە سەریان تەنانەت بە دروشمیش بێت، پابەندبوون بە بنچینە شەرعی، ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکان، دانەخستنی پرد و رێگاکان و زیان نەگەیاندن بە سیستمی گشتی.