سەرۆک بارزانی گەیشتە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی شارەوانیی پاریس گەیشتنە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن، کەمێکی دیکە ڕێوڕەسمەکە دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک بارزانی و ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس، شاندێکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرین، کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لەسەر ئاستی فەرەنسا و وڵاتانی ئەورووپی، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی لادانی پەردە لەسەر تابلۆی پێشمەرگە گەیشتنە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن.

کەمێکی دیکە ڕێورەسم و چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن کە گوزارشت لە ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی پیشمەرگە و گەلی کوردستان دەکەن.

فەرەنسا ئەو وڵاتەی بە درێژایی مێژوو، بە دۆستی کورد ناسراوە و سەرکردەکانیان بەردەوام سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەتەنگانەدا دەستی هاوکارییان بۆ گەلی کورد درێژ کردووە. بە تایبەتی لە کۆڕەوە ملیۆنییەکەی کورد لە 1991 خاتوو دانیێل میتێران، هاوسەری فرانسوا میتێران سەرۆکی پێشتووتری فەرەنسا سەردانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و بەچاوی خۆی ئەو نەهامەتییەی بینی کە بەسەر کورددا هاتبوو.

 

Fly Erbil Advertisment